دەقی پیرۆزباییەکەی ڕەوەند مەلا مەحمود:
بەڕێزان/ سەرنوسەرو ڕۆژنامەنوس و کارمەندانی سایتی (PUKmedia)
بە بۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی (PUKmedia)وە، بە ناوی خۆم و هەڤاڵانی مەڵبەندی (2) ی ڕێکخستنی #کەرکووک#، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین کە لەو ماوەیەدا شان بەشانی کەناڵە بینراو و بیستراوەکانی تری مەکتەبی ڕاگەیاندنی (ی.ن.ک) خزمەتێکی بێ وێنەتان پێشکەشکردووە.
هاوکات وەک سەکۆیەکی دیجیتاڵیی جگە لە زمانی کوردی و عەرەبی و بە چەند زمانێکی تریش هەواڵەکانی کوردستانتان بە دونیای دەرەوە گەیاندووە.
جێی خۆیەتی لەم بۆنەیەدا، بایەخدانتان بە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان بەرز بنرخێنین. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
ڕەوەند مەلا مەحمود
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکووک (ی.ن.ک)[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!