دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەداخەوە جارێکی تر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و شاری #هەولێر#ی خۆشەویست ڕووبەڕووری هێرشێکی تیرۆریستی بووەوە. بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەم و هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم.
دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان. ئەرکی هەموومانە پێکەوە پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەمان بکەین و ڕووبەڕووی تەحەدییەکان بوەستینەوە.
پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵکەکەی بە ئەرکی خۆمان دەزانین. یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئامادەی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکە.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,607 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!