دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بە بۆنەی یەکی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهانەوە پیرۆزبایی گەرم لەگشت کرێکاران و ڕەنجدەرانی بیرو بازوو لە کوردستان دەکەین. کرێکارانی کوردستان لە گشت قۆناغەکاندا ژیانێکی سەختیان بەرێکردوە، چونکە لەسەردەمی دکتاتۆریدا مافەکانیان بەئاشکرا زەوت وپێشێلکراوە و لەسەردەمی دوای دکتاتۆریشدا هەر وەک پێویست نەتوانراوە ئه و مافانەیان دابین بکرێت کە شایستەیین.
لەم بۆنەیەدا بۆ گشت کرێکاران و ڕەنجدەرانی بیرو بازوی تەئکید دەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حزبێکی سۆسیال دیموکرات پشتیوانی هەمیشەیی خەباتی سەندیکایی و پیشەیی کرێکارانە و داکۆکیکاری بەردەوامی گشت مافەکانیانە لە ڕێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەت و پەرلەمان و ڕێکخراوو سەندیکاکانەوە پێداگریی دەکات بۆ چەسپاندنی یاسای کاری سەردەمیانەی کرێکاران لە کوردستان و عێراقدا کە ببێتە بنەمای باشکردنی ژیان و گوزەرانیان.
جارێکی تر پیرۆز بێت جەژنی 1ی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهان..
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,056 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!