خەرتەلە ڕەشە 80-81
خەرتەلە، گیایەکی وەرزی زستانەیە، بە تۆو زیاد دەکات، له بناری #کێوەڕەش# دەڕوێت، لەسەرەتای مانگی ڕەشەمێ - شوبات چەکەرە دەکات و له مانگی نەورۆز-ئادار بە باشی قەد و باڵا دەکات، باڵای ئەم گیایه تا یەک مەتر بەرز دەبێتەوە و گەڵاکانی سەوز باوی بريسکەدارە، گوڵەکەی زەردباوی تێر و جوانە، به هێشوو گوڵ دەگرێت و تۆپەڵ تۆپەڵ خۆی دەردەخات، لاسکی زۆرە و هەر لاسکێک گوڵی خۆی دەگرێت، له مانگی نە ورۆز و گوڵان دا گوڵ دەگرێت و به لێشاو یەک پارچە زەوی زەرد و سەوز دەکات، بە دەرکەوتنی ئەم گوڵه لە دەشتی #بیتوێن# و (#ڕانیه#)، به یەکێک له نیشانەکانی سەرەتای بەهار هەژمار دەکرێت، خەرتەلە لاسکەکە ی سپی دەکرێت و دەخورێت، تامی تیژە، له مێژوودا ئە م گیایەیان بەکارهێنراوه بۆ نەخۆشی و سوودی زۆری هەبووە، وەک: جەڵتەی دڵ، سینگ هێشە، کۆخە، جومگەکان بەهێزدەکات و چەند جۆرێک خەرتەلە هەیە ئەوانیش:
- خەرتەله کێويله
- خەرتەلە. خەندەلک
- خەرتەلە ڕەشە
- خەرتەلە[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 550 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!