دەقی پەیامەکەی
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی:
لە ساڵیادی داگیرکردنی
شەنگالشەنگال و کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان، سەری ڕێز بۆ شەهیدان دادەنەوێنین و بەڕێزەوە یادی قوربانییانی ئەو کارەساتە لەبیرنەکراوە دەکەینەوە.
ئەمڕۆ 8 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە گەورەیەدا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستاش سیماکانی ژیان لە شەنگال بەدی ناکرێت، شەنگال بووەتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی و ساڕێژکردنی برینەکانیان لاوازن، ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراقە هەنگاوی جددی و کرداریی بنێن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و گەڕانەوەی هیوا بۆ خوشک و برا ئێزیدییەکان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەموو شێوەیەک پشتیوان و هاوکاری هەر هەنگاوێکە کە ببێتە مایەی بووژاندنەوەو سەقامگیری لە شەنگال و گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی، پشتیوان دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ئازیزانمان و بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە.
دروود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی شەنگال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.
[1]
بافڵ
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی
سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
3ی ئابی 2022
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,315 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!