ئێران هۆشداری داوەتە #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، کە هیچ جوڵەیەکی نوێی سیاسی نەکات، کە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە ناوچەکانی #سلێمانی#.
دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی چەند جوڵەیەکی سیاسی لە #بەغدا# و چەند وڵاتێکی ئەوروپا کرد، ئێرانییەکان هۆشدارییان پێداوە، کە نابێت بەردەوام بێت.
لە ڕێگەی جێگری وەزیری دەرەوە و جێگری ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بووە، بەوەی نابێت لاهور شێخ جەنگی جوڵەیەک بکات، ببێتە زیان بۆ سەر سلێمانی و لاوازکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی، ئێستا بە تەواوی بە خواستی ئێرانییەکان کار دەکات، بۆیە دەیانەوێت بە تەواوی پشتگیری بکەن، تا ناوخۆی یەکێتی بەهێز بکاتەوە و لە بەرانبەر پارتی دیموکرات بوەستێتەوە.
کە ئەو هۆشدارییەی ئێران تەنیا بۆ لاهور شێخ جەنگی نەبووە و هاوکات هۆشدارییەکیان بۆ #شاسوار عەبدولواحید#، سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ#ش ناردووە، بەوەی ئەویش نابێت هەنگاوێک بنێت ببێتە هۆی زیاتر بۆ یەکێتی و سنووری سلێمانی. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,650 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!