پێناسەی مەسنەوی
بە فارسی: مثنوی
بە عەرەبی: المثنوي
عەجییە ئاسانترین و ڕەحەتترین قاڵبی شیعری بۆ مەبەستگەلی درێژ و توولانی (مەسنەوی) یە بەڵام حەمدی بەوپەڕی قودرەتەوە بۆ مەبەستی توولانی لە قەسیدە و
تەرجیعبەند کەڵک وەردەگرێ کە دژوارترین قاڵبی شیعری کلاسیکە . هەر بەوەدا دیارە حەمدی چەندە شاعیرێکی قودرەتییە. مەسنەوی: قاڵبێکە بە وەزنی ئازاد و مەوزووعی ئازاد، کە هەر بەیتێکی بۆ خۆی میسرەعەکانی هاوقافییەن، واتە ئەسڵەن بەردەستی شاعیر ناگرن بۆ هۆنینەوەی داستان و تەنانەت عەشق و فەلسەفە و شین و نەسیحەت و شتی وا. بەڵام حەمدی تاقە یەک مەسنەوی هەیە کە ئەویش (ساقینامە) یە. ساقینامە ژانرێکی شیعری قەدیم بوو کە بە قاڵبی مەسنەوی شاعیران ڕوویان دەکردە (ساقی) و حەدیسی نەفس وکەفوکوڵی دەردی خۆیان بە ساقی دەوت، چون وا باوە پیاو بە مەستی باشتر دەوێرێ قسەی دڵی بیکات. حافز، ڕەزییەددینی ئارتیمانی و هاتیف لە فارسیدا ساقینامەیان هەیە. لە کوردیدا ساقینامەی (ناڵەی جودایی) مامۆستا هێمن مەشهوورە.
#محەمەد سەعید نەجاڕی (ئاسۆ) # [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 453 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!