کەسوکاری هەڤاڵ #قادر باجلوری#
هاوڕێ و هاوسەنگەران
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین، کەسایەتی ناسراوی #بادینان#، هەڤاڵ قادر باجلوریم پێگەیشت، هەڤاڵ قادر باجلوری، تێکۆشەرێکی دێرین و سەر ڕاستی سەرە ڕێی خەبات و قارەمانێکی خۆنەویست بوو، هەروەها کادرێکی بەتوانا و لێوەشاوەش بووە لە کاری ڕێکخستن و حزبایەتی، هەروەها کەسایەتیەکی خاوەن پێگە و ناسراو بووە لە بادینان.
بۆ ئەم بۆنە خەمناکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستەی کەسوکارە سەربەرزەکەی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەم و لە پەروەردگار داواکارم سەبووری بە ئێوە و ئێمە و هەمووان ببەخشێت و کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. [1]
انا للە و انا الیە ڕاجعون
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,321 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!