$ئەمڕۆ ساڵیادى شەهیدبوونى مامە ڕیشەیە...$
لە ساڵیادى شەهیدبوونى #مامە ڕیشە#دا، #ئەبوبەکر هەڵەدنى# ئەندامى پەڕڵەمانى کوردستان نووسیویەتى: تۆ باشتکرد کە عاشقی کوردستان بووی و بۆیشی ژیایت و مردیت، دەزانم ئێستا زیندوبیتەوە بەو دڵسافی و خۆشباوەڕیە خەبات ناکەیتەوە بۆ دەسەڵاتێکی کوردی کە لەوەزارەتی بەناو شەهیدانەکەی شەهید و بکوژەکەیی و پێشمەرگەی ماندوو سەر ڕاستی وەک تۆو خائینێک و شەهیدی ئەنفال و ئەنفالچی لەوەزارەتی داراییەکەی وەک یەک موچە وەردەگرن.
نووسیویەتى: ڕۆحت شاد نموونەی پێشمەرگەی ڕاستەقینە پڵنگە چنگ بە گڕەکەی #گەرمیان#ی سوتماککراوی سەردەمی عەفلەقیەکان و بێنازی ئێستای سایەی دەسەڵاتە چەتەکەی کوردی. سڵاو لەو سیما جوانەت، سڵاو لەو دڵەپاکەت، سڵاو لەو خوێنە ئاڵەت، سڵاو لە تاڵەبان و جەباری کە کوڕێکی سرک و سەلاری وەک تۆیان بە کوردستان بەخشی. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,699 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!