ئێران لە بارەی کێشە ناوخۆییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هۆشداری دەدات بە #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
لە دوای ڕوونکردنەوەکەی دادگای ئاساییشی #هەولێر# لەسەر کەیسێکی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی، ئێران پەیامێکی هۆشداری گەیاندووە بە پارتی.
هۆشدارییەکەی ئێران بە شێوەیەک بووە، کە نابێت چیتر پارتی دیموکراتی کوردستان دەستوەردان لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی بکات، بۆ ئەوەی کێشەکان زیاتر تەشەنە نەکەن.
کە هۆشداری ئەمجارەی ئێران بۆ پارتی توند بووە و لە پەیامێکدا جەختیانکردووەتەوە، کە ئەو دەستوەردانانە بەردەوام بێت، ئەوە ئەنجامەکەی قورس دەبێت بۆ پارتی و خۆشیان بەرپرسیار دەبن لە هەر ئەنجامێکی ئەو دەستوەردانانە. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,691 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!