بۆ کۆتایی هێنان بە بایکۆتی تیمی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیارە چەند وەزیرێکی حکومەتی هەرێم سەردانی #قوباد تاڵەبانی# دەکەن.
لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران وەزیرێکی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیاری ئەوە دەکات تیمێکی حکومەت سەردانی قوباد تاڵەبانی بکات و گوێ لە قسە و نیگەرانییەکانی قوباد تاڵەبانی بگرن و داوای لێبکەن کۆتایی بە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بهێنن.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیارەکە پەسەند دەکرێت و بڕیاردراوە تیمێکی حکومەت ڕۆژی یەکشەممە #16-04-2023#، سەردانی قوباد تاڵەبانی بکات.
شاندەکەی حکومەت پێکدێت لە هەر یەک لە #عەبدوڵڵا حاجی مەحمود# و #پشتیوان سادق# و ئومێد سەباح و #دانا عەبدولکەریم#. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 943 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!