=KTML_Bold=پارتى لە دابەشکردنى کورسى کۆتاکان پەشیمان بۆتەوە=KTML_End=
#پارتى دیموکراتى کوردستان# و بەشێک لە پێکهاتەکان پێشنیازێکى نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەى دابەشکردنى کورسى کۆتاکان ڕەتدەکەنەوە و یەکێتیش ئەمە بە پاشگەزبوونەوە لە قەڵەم دەدات.
دواى ئەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازى بۆ لایەنەکان و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان کرد بە دابەشکردنى کورسى کۆتاکان بەسەر پارێزگاکان، بەڵام پارتى و پێکهاتەکانى نزیک لە پارتى ڕەتیدەکەنەوە ئەو 11 کورسییە بەسەر بازنەکان دابەشبکرێت.
#یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# پێیوایە پارتى دیموکراتى کوردستان پاشگەزبۆتەوە لە ڕێککەوتنى نێوانیان، چونکە هەمووان ئەو پرسەیان دایەوە دەست پێکهاتەکان و بەشێوەیەکى سەرەتایش ڕێککەوتن هەبوو لانی کەم بەشێک لە کورسییەکان بەسەر پارێزگاى #سلێمانى# و #هەڵەبجە# بە پێشنیازى نەتەوە یەکگرتووەکان دابەش بکرێت، بەڵام پارتى و لایەنەکانى نزیک لە پارتى بە تەواوى لەو ڕێککەوتنە پەشیمان بوونەتەوە. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 850 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!