لە ڕاگەیەنراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بە فەرمانی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی #گەرمیان# سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە.
لەبارەی کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش، ڕاگەیەنراوەکە ڕوونیکردووەتەوە، لە چوارچێوەی خزمەتکردنی پاڕێزگاکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئیدارە سەربەخۆکان و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەبەر بەرژەوەندی کاروباری دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەو فەرمانەی دەرکردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کە دەکاتە 11ی تەمموزی 2023ەوە جێبەجێ دەکرێت. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 969 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!