لە درێژەی یارییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق و لەسەر ئاستی یارییەکانی کچان، پێشمەرگەکان چەندین ئەنجامی کاریگەریان لە پایتەختی ئێراق بەدەست هێنا و میدالیا ئاڵتونەکانیان لە دەست نەدا.
لە یاری سێ باز و وەک هەمیشە #چاوان بەهادین#ی پاڵەوان توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و نەورۆزی دەستە خوشکیشی دووەم بوو.
ئەمە و لە یاری ڕاکردنی ماوە درێژ بۆ 1500 مەتر ئامال خزر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و ڕەنا بەرەکات-یش دووەم بوو، هەرچی لە یاری 5000 مەتر بوو دووبارە ڕەنا بەرەکات توانی دووەم بێت و میدالیایی زیوی وەرگرت.
هەروەک لە یاری 4 × 400 مەتر پۆستەی کچان بوو دووبارە کچانی پێشمەرگە توانیان بێ ڕکابەر لەنێوان چواریانە پلەی یەکەم بەدەست بهێنن و نازناوەکەیان لە دوایی 6 ساڵ بۆ خۆیان یەکلاکردەوە کە ئەو یارییە لە پڕۆگرامەکانی پاڵەوانێتییەکانی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق دەرکرا بوو.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 238 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!