=KTML_Bold=بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (عەبدوڵڵا ئەحمەد شێخە)=KTML_End=
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (عەبدوڵڵا ئەحمەد شێخە)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#27-10-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 250 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!