ئامادەکاری تیمی تۆپی پێی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە شێوەیەکی چڕ لەژێر سەرپەرشتی #سۆران سەلیم# ی ڕاهێنەری نوێ دەستی پێ کردوو و لەو چوارچێوەیەشدا و بە یارییەکی دۆستانە تیمی لاوە پێشمەرگەکان ڕوویانکردە شارۆچکەی #پیرەمەگرون# و بوونە میوانی یانەی ئەو شارۆچکەیە.
لەو یاریەدا یاریزانانی لاوانی پێشمەرگە توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن و بە ئەنجامی (2 -1) گۆڵ سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
سەبارەت بەو سەرکەوتنەیان و ئامادەکاری تیمەکەیان (سۆران سەلیمی) ڕاهێنەر تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی ، کاتێکی کەممان ماوە بۆ دەست پێکی خولی لاوان و هەر بۆیە دوای سەرکەوتنی چەندین یاریزانی بە ئاست لە ڕیزی تازەپێگەیشتووان بۆ ئاستی لاوان توانیمان پێکهاتەیەکی نموونەیی و بەهێز بوونیاد بنێین و خۆشبەختانەش لە یەکەم تاقیکردنەوەمان وەک یاری دۆستانە سەرکەوتوو بووین.
سۆران ئاماژەی بەوەشکرد کە لەم یارییەدا لە خولەکی 60 وەک هەمیشە یاریزان (سامی سەعید) گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی تۆمار کردووە و لە خولەکی 75 ی یارییەکەش (هێدی سۆران) گۆڵی دووەمی یەکلاکردووەتەوە بۆ تیمەکەیان.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە بڕیارە لە ڕێکەوتی #16-02-2024# یارییەکانی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق بە بەشداری تیمەکانی نایاب و پیشەگەران دەست پێبکات و هەرچی لەو خولەدا پێشمەرگەکان یەکێک دەبن لە تیمە بەهێز و کاریگەرەکان.
[1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 419 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!