هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، #مەسرور بارزانی# لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پشتیووانی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم کرا.
ئەمڕۆ هەینی #01-03-2024#، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، مەسروور بارزانی سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لەگەڵ براین نیلسن بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری پێوەندار بە تیرۆر و هەواڵگری دارایی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پشتیووانی کردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی سیستەمی دارایی و کەرتی بانک و پڕۆژەی (هەژماری من) و بەدیجیتاڵ کردنی خزمەتگوازییە گشتییەکان ئاڵوگۆڕ کرد. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 102 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!