یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق درێژە بە چالاکی و خولەکانی دەدات و لەو چوارچێوەیەشدا و ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی #19-02-2024# و لەنێو بارەگەی یەکێتییەکەی و بە ئامادەبوونی نوێنەری یانەکانی بەشدار لە خولی لاوان، تیروپشکی یارییەکانی خولەکە لەلایەن لیژنەی پێشبڕکێکانی ئەو یەکێتییە بە بەشداری 31 یانە بەڕێوەچوو.
تێیدا و دوایی ڕاکێشانی تیروپشک یانەکان دابەشی سەر چوار کۆمەڵە کران بە پێی ناوچەکان و هەرچی وادەی یارییەکانی بوو بۆ #01-03-2024# دیاری کرا.
ئەمە و بڕیار درا کە یارییەکان بە دوو قۆناغ بەڕێوە بچێت و هەروەک یانەکانی بەم شێوەیە دابەش کران.
=KTML_Bold=کۆمەڵەی یەکەم:=KTML_End=
قوە جەویە، تەڵەبە، کارەبا، نەفت، کەرخ، (الحسین)، قاسم، کەربەلا.
=KTML_Bold=کۆمەڵەی دووەم:=KTML_End=
شوڕتە، زەورا، ئەمانە بەغدا، حدود، سەناعە، سەناعات کارەبائیە، ڕومادی، سامەرا.
=KTML_Bold=کۆمەڵەی سێیەم:=KTML_End=
#هەولێر#، نەورۆز، #دهۆک#، #زاخۆ#، پێشمەرگە، غاز شیمال، شەرگات.
=KTML_Bold=کۆمەڵەی چوارەم:=KTML_End=
ناسریە، مینا، نەفت بەسرە، نەفت میسان، نەجەف، نەفت وەسەت، کوفە و بەحری. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,060 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!