ئەمڕۆ دووشەممە #30-09-2024#، #شێخ جەعفەر# شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لەڕێ و ڕەسمێکدا، پڕۆژەی کارەبای گوندی درەگەزێنی لە سنووری بازیان کردەوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لە وتەیەکدا ئاماژەی بەڕۆڵ و نەخشی دانیشتووانی گوندی دەرگەزێن و دۆڵی بازیان بەگشتی کرد لە پشتیووانیکردنی شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی گەلی کوردستان، بەتایبەت لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، کە لەو پێناوەدا قوربانی زۆریان بەخشیوە.
لە بەشێکی تری وتەکەیدا، کورتە باسێکی لەسەر دوا پێشهاتەکان و بەتایبەتیی بایەخی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و گرنگی بەشداریی بەرفراوانی جەماوەری ناوچەکە لە پڕۆسەکەدا پێشکەش کرد و جەختیکردەوە کە پڕۆسەکە چارەنووسسازە و پێویستە هەموو هەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ سەرخستنی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەو لیستەی بەرنامەی هەیە گۆڕانکاریی گەورە لە شێوازی حوکمڕانیدا بکات و تەواوی وزە و تواناکان بخاتە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک و حکومەتی هەرێم بکاتە حکومەتێکی گەلپەسەندی سەرتاسەری، بە جۆرێک هیچ جیاوازی نەکات لەنێوان شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستاندا. [1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 427 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!