دوای بردنەوە مێژوویەکەی لە بەرانبەر یانەی (دیالە) ڕکابەری، کوڕانی پێشمەرگە ئاهەنگی خۆشی و شادیان گێڕا و یەک دەنگ و یەک دەست ئاماژەیان بۆ گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی ئێراق کرد.
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و لە جەولەی سێیەمی ئەو قۆناغەدا، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە پاڵپشت بە هاندەرە دڵسۆزەکانی خۆی و هاندەرانی خەمخۆری شاری شاران هاندەرانی #یانەی وەرزشی نەورۆز#ی ئاگری نەورۆزی کوردان میوانداری لە یانەی دیالە کرد.
لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #24-06-2024# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە بەڕێوەچوو تێیدا و هەر لە سەرەتاوە پێشمەرگەکان، پێشمەرگە ئاسا و بە هێرشە یەک لە دوایی یەکەکانیان فشاریان خستە سەر تۆڕی گۆڵی یانەی میوان بەڵام هێڵی بەرگری یان ڕێگر دەبوون لە هەلە زێڕینەکانی یاریزانانی پێشمەرگە و دواجار و نیوەی یەکەم بە خاوێنی و بە بێ گۆڵ بە کۆتاهات.
ئەمە و لە نیوەی دووەمدا و لە دوایی فشارە یەک لە دوایی یەکەکانی یاریزانانی هەردوو تیم بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجام و دەست خستنی سێ خاڵی گرنگی ئەو یارییە چارەنووسسازە و لە دوایی هێرشێکی یاریزانانی یانەی دیالە میوان و بەهۆی نەبوونی سستمی تەکنیکی ڤار ناوبژیوان یاریزانی گۆڵپارێزی یانەی پێشمەرگە (حەسەن حسێن) ی بە کارتی سوور کردە دەرەوەی یاریگە، هەروەک دوایی ئەوەی یاریزانانی پێشمەرگە بوونە دە یاریزان بەڵام کۆڵنەدان و نەسرەوتن تا سەرکەوتن یان کردە ڕەمزی سەرکەوتن یان و توانیان لە خولەکی 72 لە ڕێگەی یاریزان (محەمەد تەقی) گۆڵی یەکەم و تاکە گۆڵی یارییەکە تۆمار بکەن و بەو ئەنجامەش پێشمەرگەکان کۆی خاڵەکانیان کردە 6 خاڵ و بە جیاوازی 2 خاڵ پێش یانەی دیالە ڕکابەریان کەوتن و لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی کۆمەڵەی دووەم یان گرت.[1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 469 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!