فەرقی پیاوان لە هەرمۆتەش هەیه
ئەو ئیدیۆمە بەهۆی جیاوازی ئایینەوە درووست بووە، #هەرمۆتە# گوندێکی #کۆیە#یە، دانیشتووانەکەی مەسیحین و لە پەیڕەوانی ئایینی عیسایین، لە ناوچەکەدا کەمینەیەکن و موسڵمانەکان زۆرینەن، دەمارگیری ئایینی و خێڵەکی لە سنوورەکە واگۆشکراوە کە مەسیحییەکان گۆشتی بەرازێ دەخۆن کە کرمێکی تێدایە پیاوی موو نەرم و مل پان دەکات، هەروەها منداڵیشیان خەتەنە ناکەن و شتی مردارەبووەوە دەخۆن، لەلایەکی تریشەوە ژنان و پیاوان بە یەکەوە کاری ماڵیان دەکرد و پیاوانیش بۆیان نەبوو بە پێی ئایینەکەیان ژنی دووەم بهێنن و...تاد، هەموو ئەمانە وای کردووە بە چاوێکی جیا سەیر بکرێن و وەکوو نموونە دەهێنرانەوە بۆ جیاوازی ڕەگەزی لەنێوان ژنان و پیاوان بۆیە لە سنووری #هەولێر# و کۆیەدا وتراوە: فەرقی پیاوان لە هەرمۆتەش هەیە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 235 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!