=KTML_Bold=بۆ دەنگی #مەسرور بارزانی# ناگات ؟=KTML_End=
#ئاسۆ حاجی#
ئەوەی لە یەکەم ڕۆژ گوتی ئێستاش پێداگیری لێدەکات، ئەویش ڕاستکردنەوەی هێڵی خواری حوکمڕانییە لە کوردستان، بەو واتایە نا کە کابینەکانی بەر لە ئەو هۆکار و ئەندازیاری ئەو هێڵە خوارەن، بەڵکو بە هۆی پێکهاتەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بووە کە هۆکاری سەرەکی خوار بوونی هێڵی حوکم#ڕانیە# بە ئاراستەی گەندەڵیەکی کوشندە و نا دادییەکی لە سنوور دەرچوو، کە تاک بە تاکی کۆمەڵگە بە هەموو چین و توێژەکانەوە باجیان داوە و باجی دەدەن. ئەو هێڵە خوارانەیە کە پێویستیان بە ڕاست کردنەوە هەیە، بە پێداچوونەوە و دەست نیشان کردنی کێماسیەکان و چاککردنەوەیانە.
بە بۆچوونی من ئەوە کڕۆکی فەلسەفە و دونیابینی حوکمڕانی مەسرور بارزانیە، ئایا ئەو جۆرە بۆچوون و بڕیارە بۆ کوردستان و خەڵکەکەی پێویستن، بە دڵنیاییەوە زۆریش، هەر ئەوەشە وای کردووە کە دوژمنانی قەوارەی سیاسی کوردستان بە هەموو توانا و ئامرازەکانیان دژایەتی کابینەکەی و خوودی مەسرور بارزانی دەکەن.
باشە بۆچی دەنگی دوژمن و نەیارانی مەسرور بارزانی بڵندتر و زیاتر بە خەڵک دەگا و کاریگەری زۆریان لە سەر ڕای گشتی دروست کردووە، دەنگ و کارنامە و فەلسەفە و دونیابینی مەسرور بارزانی بەو شێوەیە ناگات! لە کاتێکدا ئەوەی مەسرور بارزانی دەنگ و هێزی ڕزگارکردن و بەهێزبوونەوەی کوردستان و گەڕانەوەی مافە بۆ ئەو خەڵکەی خۆیان بە مافخوراو و پشتگوێخراو دەزانن، ئەوەی دوژمنانیش گوتاری بێ ئومێدکردن و نەهێشتنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانی و لە ناوبردنی کەسایەتی مرۆڤی کوردە، کە بە درێژایی مێژوو بە خۆڕاگر و ئازا و قوربانیدەر ناسراوە.
ئەوە پرسیارە جەوهەرییەکەیە، بۆ چی دەنگی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ناگات، دڵنیام کاک مەسرور ئەو پرسیارەی دەیان جار ئەگەر سەدان و هەزاران جار لە خۆی نەکردبێت، بەڵام بڕوا ناکەم بۆ جارێکیش وەڵامێکی ڕاست و دروستی بێ ڕتوش و هەڵقوڵاوی بەرژەوەندی گشتی وەرگرتبێتەوە.
ئەو پرسیارە دەبێ دیسان و دیسان بکرێتەوە، بەڵام لە کەسانی دیکە کە وەڵامی دیکەیان هەیە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 41 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!