شارەدێیەکە، دەکەوێتە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ی پارێزگای #سلێمانی#، لە #باشووری کوردستان#. [1]
$ناو$
تەکیە: واتای (سەکۆیەکی باریکە لە سەری دادەنیشن) یان (جێیەکی تایبەتییە کە دەروێشان یادی خوای تێدا دەکەن).
$جوگرافیا$
شارەدێی تەکیە ھاوسنوورە لەگەڵ؛
لە باکوورەوە شارەدێی #ئاغجەلەر#.
لە باشوورەوە شارەدێی #شۆڕش# و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی چەمچەماڵ.
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #بازیان#.
لە ڕۆژاواوە شارەدێی شۆڕش و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی چەمچەماڵ.
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (290کم2)ە لە (8٫35٪) شارۆچکەی چەمچەماڵ پێکدەھێنێت، و لە (1٫43٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (سێیەمە) لە حەوت شارەدێی شارۆچکەی چەمچەماڵدا.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (سێیەمە) لە حەوت شارەدێی شارۆچکەی چەمچەماڵ.
ژمارەی دانیشتووانی شارەدێی تەکیە لە ساڵی 2020دا (33٬623)کەسە.
$مێژوو$
ئەم شارەدێیە مێژوویەکی کۆنی نییە، ھێنانە کایەی ھەردوو شارەدێی شۆڕش و شارەدێی تەکیەی کاکەمەند لە ساڵی 2000دا بە دابڕانیان لە کەرتەکانی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی چەمچەماڵ و شارەدێی ئاغجەلەر بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (ئیدارەی سلێمانی).