حەمە سابڵاخی بۆی گێڕامەوە وتی:
«حاجی میرزا ڕەحمەت»ی سابڵاخی ئەو سەردەمە کە ترومبێل و شت نەبوو قافڵەی ئەو لە هەموو وڵاتی سابڵاخ و موکریانا مەنشور بوو. جارێک قافڵە ئەچێ بۆ تەورێز بارخانە بار ئەکا و ئەگەڕێتەوە و ئەگەنە سەر چۆمەکەی سابڵاخ، لەملاوە هەموو خەڵکی سابڵاخ و حاجی میرزا ڕەحمەت خۆیشی دەر ئەچن بۆ سەیری قافڵە، پێشەنگی قافڵەکە لەوبەری ئاوەوەمان ئەکا و ناپەڕێتەوە، کە پێشەنگیش نەجووڵا هەموو کاروان ئەوەستێ، هەرچەندە قەتارچی «هەیدێ»ی لێ ئەکا کەڵکی نابێ.
حاجی میرزا ڕەحمەت لەم بەرەوە بانگ ئەکا: کوڕە! ئەوەی جاران پێت وتووە ئەوەی پێ بڵێ! قەتارچیش ئەڵێ: قوربان هیچم پێ نەوتووە هەر هەیدێم لێ کردووە. ئەمیش پێ ئەڵێتەوە کوڕە چیت پێ وتووە ئەوەی پێ بڵێرەوە ئەگینە ئەو عالەمە ئەبێ هەر چاوەڕێ بکەن. قەتارچی کە ئەزانێ هیچ کەڵک ناگرێ، لێ ئەوەستێتەوە لە پێشەنگ ئەسرەوێنێ و ئەڵێ: دە بڕۆ لە قوزی دایکی خێوت بەرم! پێشەنگ ئەپەڕێتەوە و هەموو عالەم بە میرزا ڕەحمەتەوە دەست ئەکەن بە پێکەنین! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 106 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!