$باکووری کوردستان$
- موقەدەس کوبیلای هاوسەرۆکی شارەوانی شاری #ئاگری# ئەمڕۆ دەستبەسەرکرا، لەچوارچێوەی لێپرسینەوەکان لە بارەی پەکەکە و کەجەکە کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی پارێزگای ئاگرییەوە بەڕێوەدەبرێت.
$باشووری کوردستان$
- حەوت ڕێکخراوی خاوەنی پێداویستی تایبەت ساڵی 2016 یان لەشاری #سلێمانی# سوتاند، بەهۆی ئەوەی ئەم ساڵ ساڵی نەهامەتی و برسێتی بوو بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
- دۆزینەوەی تەرمی ژن و مێردێک، کە پیاوە تەمەنی 34 ساڵ و ژنەکەش تەمەنی 31 ساڵبووە. لە ماڵەکەی خۆیاندا بە کوژاراوی لە گوندی کۆرانی شارەدێی گۆرەتووی شارۆچکەی #مێرگەسوور#.
- لەناو بازاڕی، گۆگجەلی نزیک شاری #موسڵ#، بەیانی کاتژمێر 10:45 خولەک، سێ تەقینەوە ڕوویداوە و دوانیان خۆکوژی بوون و دانەیەکیشان ئوتومبیلی بۆمبرێژکراو بووە، ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەیە.
- #پارتی ژیانی ئازاد#ی کوردستان- پژاک، هێرشی تیرۆریستی بۆسەر بارەگای #حزبی دیموکراتی کوردستان# لە #کۆیە# شەرمەزاردەکات و هێرشی لەو چەشنە بە مەترسیەک بۆسەر هەموو هێزە ئازادیخوازەکانی جیهان و ناوچەکە ناوزەد دەکات.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 16,395 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!