$باکووری کوردستان$
- نووسینگەی مافەکانی گەل بڵاویکردەوە، مستەفا کۆچاک دوای 297 ڕۆژ لە مانگرتن گیانی لەدەستدا. ڕاشیگەیاند، موەکیلەکەیان موستەفا کۆچاک بۆ دادگایکردنێکی دادپەروەرانە دەستی بە چالاکیی مانگرتن (رۆژی مردن) کرد، لە ژوورێکی تاکە کەسیدا بۆ ئەو مافەی جەستەی توایەوە.[4]
- لە دێرسم، دوایین هەشت تووشبوو به ڤایرۆسی #کۆرۆنا# چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت. ئەم شارەی باکووری کوردستان، یەکەم شارە لە سەرانسەری باکوور و تورکیادا پاک ببێتەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هیچ تووشبوویەکی نەبێت.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە #سنە#، ژنێکی لاو بە ناوی سارینا غەفووری تەمەن 24 ساڵ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو ژنە لاوە لە ماڵی باوکی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشت. سارینا غەفووری دایکی کچێکی تەمەن 6 ساڵەیە.[7]
$باشووری کوردستان$
- لە یادی 46 ساڵەی بۆردوومانی #قەڵادزێ# و #زانکۆی سلێمانی#، یادکردنەوەی ئه و کارەساتە بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ مەراسیمێک بۆ ئه و یادە ناکرێتەوه و تەنها تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان دادەنرێت.[2]
- هاوڵاتیان و بنەماڵەی شەهیدان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پاش تێپەڕینی 46 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا، یادی شەهیدانیان کردەوە و بانگەوازیان بۆ گەلی کورد ئەوە بوو، کە یەک ڕیز بن لەبرامبەر دوژمنەکانیان.[5]
- تەندروستی #هەڵەبجە# ڕایگەیاند: دوو توشبوی دیکەی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.[3]
- #وەزارەتی تەندروستی# حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە #دهۆک# تۆمار کراون.[4]
- #بزووتنەوەی گۆڕان#، لەپەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی 46 ساڵ بەسەر بۆردومانی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژی ئەوەیە، حکومەتی هەرێم شەڕی ناوخۆ حەرام بکات و ڕاستگۆیانە ڕوبەروی گەندەڵی ببێتەوە.[3]
- بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی #سلێمانی# ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق تاوەکو 22ی ئایار درێژکردەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380825/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هەولێر، ئاسایی بوونەوەی شار دوای قەدەغەی هاتووچۆ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هەولێر، ئاسایی بوونەوەی شار دوای قەدەغەی هاتووچۆ=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ بەشێکی دیکەی هاوکارییەکانی کەسایەتی دیاری سلێمانی جەمالی حاجی عەلی گەیەنرایە 1000 ماڵە هەژار. بەشێک لەهاوکارییەکان دران بەخاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک شارۆچکەی قەرەهەنجیر لە سنووری #کەرکووک# گەنجێکی کورد دەکوژرێت و لە سندووقی ئۆتۆمبێلەکەیدا جێدەهێڵدرێت. جێگەی گوللە و شوێنەواری خنکاندن بە جەستەیەوە دیارە. گەنجەکە ناوی هاوڕێ بەختیار مەحموودە، تەمەنی 27 ساڵانە و دانیشتووی گەڕەکی ئازادیی شاری کەرکووکە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دادی تورکیا 30 دۆسیەی تاوانی لە دژی 21 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی #هەدەپە# پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کرد.[1]
- به تۆمەتی برسیکردن و ئەشکەنجەدانی کچێکی تەمەن پێنج ساڵانی کوردی ئێزدی و بەکوێلەکردنی دایکی ئه و منداڵە، چەکدارێکی پێشووی #داعش# بە ناوی تەها لە شاری فڕانکفۆرت لە ئەڵمانیا دادگایی دەکرێت.[1]
- عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی لە #سوپای پاسداران#ی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند، گریان و نرکە و ناڵەی ئەمەریکایی و خۆرئاواییەکان بەڵگەیە لەسەر سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەڵدانی مانگی دەستکردی سەربازی بۆ خولگەی دەرەوەی گۆی زەوی.[4]
- لە ماوەی 24 کەتژمێری ڕابردوو، هەزار و 168 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 93 کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، بەوپێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشبوونیان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە گەیشتە 88 هەزار و 194 کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج هەزار و 574 کەس، هەروەها تا ئێستا 66 هەزار و 596 تووشبووش چاکبوونەتەوە.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi