- بەستنی کۆنگرەی سێیەمی پدک بە شێوەیەکی نهێنی لە شاری کەرکووک، کە تێیدا نێوی پارت لە پارتی دیموکراتی کورد - ئێڕاقەوە، بووە پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێڕاق، هەروەها مەلا مستەفا بارزانییش کرایەوە سەرۆکی و ئەمانەش بوونە ئەندامانی کۆمیتەی نێوەندی: میر حاجی ئەحمەد، دوکتۆر جەعفەر عەبدولکەریم، ئیبراهیم ئەحمەد، نوری شاوەیس، ئەندازیار عەلی عەبدوڵڵا، نوری ئەحمەد تەها، جەلال تاڵەبانی، عومەر مستەفا، عەلی حەمدی، ڕەشید عەبدولقادر، محەمەد ئەمین مەعروف و جەلیل هوشیار، هەروەها ئیبراهیم ئەحمەد کرایە سکرتێری پارت و ئۆرگانی پارتیش لە ڕزگارییەوە، کرایە خەباتی کوردستان و هەمزە عەبدوڵڵاش لە پارت دەرکرا، هەروەها بڕیاری دامەزراندنی چەند ڕێکخراوێکی کوردستانی درا، بەتایبەتی ڕێکخراوی قوتابیان.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 16,359 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!