باکووری کوردستان
- پاش ئەوەی دوێنێ لە ناوچەی بسمیلی
ئامەدئامەد بە مۆلۆتۆف چالاکی لە دژی بارەگای ئاکەپە ئەنجامدرابوو، پۆلیسی تورک لە دوای ئەو چالاکییە و ئەمڕۆ بە پاساوی ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو چالاکییە دەستگیر دەکات، هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەندین هاووڵاتیی و 6 هاووڵاتیی دەستگیرکرد.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- تەرمی
موختار خەندانیموختار خەندانی، وتەبێژ و ئەندامی هەیئەتی دامەزرێنەران و ئەندامی کۆمیتەی قەیرانی ئەنجومەنی ژیوای
پاوەپاوە،
بیلال ئەمینیبیلال ئەمینی و
یاسین کەریمییاسین کەریمی کە لە ئاگرتنەوەی ناوچەی مەرەخێڵی ئەو شارە دا گیانیان لەدەست دا، لەژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە بە شەودا نێژران.
[3]ناشتنی تەرمی 3 ژینگەپارێزەکەی پاوە
- هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن، کە ئەو 3 ژینگەپارێزەی پاوە بەهۆی مینێکی داگیرکەری ئێرانەوە گیانیان لەدەستداوە. پێدەچێت ئەوەش هۆکاری ئەوەبێت کە ئێرانییەکان نەیانهێشت بە ڕووناکی تەرمی ژینگەپارێزان بنێژرێن.
[4]
- ئاشنا حەسەنزادە، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژیوای پاوە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە جگە لە بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە ئاشنا حەسەنزادە، هەڕەشەیان لە ئەندامانی دیکەی ئەو ئەنجومەنە ژینگەییە کردووە کە لە هەر جۆرە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم بۆ شەهیدانی ژینگەی پاوە، خۆیان ببوێرن.[3]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 232 کەس و گیانلەدەستدانی 14 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند کە زۆرترینیان لە
سلێمانیسلێمانین.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداری لە زیادبوونی ڕێژی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بڕوات لە کارەساتێکی گەورە نزیک دەبینەوە.
[5]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 29-06-2020
- بەپێی ئامارێک کە
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانسەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کۆی کردووەتەوە، تاوەکو ئێستا 48 ڕۆژنامەڤان لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانیش دەڵێت: یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
[6]
- چەند پەڕڵەمانتارێک داوای دانیشتنێکی تایبەت دەکەن بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی داگیرکەرانی تورک و فارس.[4]
- لە
کەرکووککەرکووک، هاووڵاتییەک هاووڵاتییەک بەناوی کاردۆ محەمەد لەلایەن کوڕە تەمەن 16 ساڵەکەیەوە درایە بەر دەسترێژی گوللە و کوژرا، بە وتەی پۆلیسیش باوکەکە لەکاتی خەودا کوژراوە.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپ گوندەکانی مەرەناز، مالیکییە، شوارخا و ئالقامی- لە ناوچەی شەرای
عەفرینعەفرین بۆردومان کرد.[1]
- سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی کۆپرلیکی سەر بە ناوچەی
گرێ سپیگرێ سپی تۆپباران دەکات.[1]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق تووشبوونی هەزار و 749 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا 83 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.[6]
- دادوەری گشتیی تاران دەڵێت، لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی قاسم سولەیمانی فەرمانی گرتن بۆ 36 بەرپرسی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا دەرکراوە بەتایبەت بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و داوایان لە ئینتەرپۆل کردووە دەستگیریان بکەن.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi