باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پازارجخی مەڕاش پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ناجی کیزیلەر هاوسەرۆکی پێشووی
هەدەپەهەدەپەی ناوچەکە، موراد گەنج هاوسەرۆکی خولی پێشوو، ئیبراهیم گانیداغلی و مەسعود گوزلوگۆل و کەسێکی تریان دەستگیرکرد.
[6]
- بەبیانووی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە، دەوڵەتی تورک داوای 10 هەزار و 406 لیرەی تورکی وەک قەرەبوو، لە خانەوادەی ئایکوت ئوزکور شەهیدی
هەپەگەهەپەگە کرد، دەڵێن، ئەگەر ئەو پارەیە نەدەن دەست بەسەر موڵک و ماڵیان-دا دەگرن.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئێوارەی ڕۆژی 30ی حوزەیران لە گەڕەکی بارینی ناوچەی پاسوری
ئامەدئامەد ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی دەستی پێکردبوو. سوپای تورک لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا دارستانەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا دارستانەکە ئاگری گرتووە و ڕێگەش نادرێت هەوڵ بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدرێت.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
باشووری کوردستان
- فڕۆکەکانی تورکیا گوندی چیای شاقۆلێیان لە
زاخۆزاخۆ بۆردوومان کرد و ئۆپەراسیۆنی تورک لە دژی گەریللاکانی
پەکەکەپەکەکە لە گوندەکانی باتیڤا و دەرکار بەردەوامە.
[1]
- 2 فڕۆکەی چاودێریی سوپای تورک لە سنووری شارەدێی دەرکاری زاخۆ کەوتنە خوارەوە.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)

فڕۆکەیەکی تورک کەوتە خوارەوە
- سێ فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی گوندی بێرکم و کوێستانی سنین و لۆلان و خواکورک دەکەن لە سنووری
برادۆستبرادۆست.[4]
- لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 240 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و 7 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
[7]
- گەنجێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ کە تەمەنی 17 ساڵە و نەخۆشی شەکرەی جۆری Type -1 لەگەڵدا بوو دوای مانەوەی 12 سەعات لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
[2]
- لە درەنگانێکی شەوی ڕابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی سێ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. قوربانییەکان دوو ئافرەت و پیاوێکن و دووانیان تەمەنیان 70 ساڵە و یەکێکیان 40 ساڵە، هەروەها دوانیان خەڵکی
بازیانبازیان و یەکێکیان خەڵکی
خانەقینخانەقینە.[3]
- فەرمانگەی تەندروستیی
کەرکووککەرکووک بڵاوی کردەوە کە لە میانی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 50 کەسی دیکەی لە کەرکووک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ کەسی دیکەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
[5]
- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە هەرێمی کوردستان 15 تووشبووی کۆرۆنا هەن کە باری تەندروستییان زۆر خراپە.[1]
- نەخۆشخانەیەکی 26 قەرەوێڵەیی لە
دەربەندیخاندەربەندیخان تایبەت بە چارەسەری
کۆرۆناکۆرۆنا دەکرێتەوە. نەخۆشخانەکە لەلایەن خێرخوازێک کراوەتەوه و تایبەت دەبێت، بە چارەسەری ووردی نەخۆشانی کۆرۆنا له و سنوورە.[2]

لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 30-06-2020
- لیژنەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ناوخۆ و پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی بوردۆمان و هێرشەکانی تورکیا و ئێرانیان کرد بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.[2]
- سەرپەرشتیارانی کەمپەینی کۆمیتەی بەرگریی لە نیشتیمان، لە شاری
هەولێرهەولێر ڕایدەگەیەنن، لە ئێستادا1200 واژۆ، دژ بەپەلامار و لەشکرکێشی و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک کۆکراونەتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا و دوای کۆکردنەوەی واژۆی دیکە، دەدرێتە پاپای ڤاتیاکان و نەتەوە یەکگرتووەکان، بەو پێیەی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین ڕایگەیاندراویدا باسی لە ڕاوەستانی شەڕکردوە لە جیهاندا و ئێمەش پشتگیری لەو پەیامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین.[4]
- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی
سلێمانیسلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا هێزەکانمان توانیویانە دەست بەسەر 24 کگ ماددەی هۆشبەردا بگرن کە خۆی لە
حەشیشحەشیش و
تلیاکتلیاک و هیرۆیین دەبینێتەوە.[2]
- پێشمەرگەیەک لەکاتی ئەرکدا لەناو فەرماندەیی یەکەی 70 بەچەکەکەی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. پێشمەرگەکە ناوی (ج.ح)، تەمەنی نزیک بە 40 ساڵە و باوکی چوار منداڵە، ماوەی شەش ساڵە پێشمەرگەیە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لەنێو بازاڕی شارۆچکەی
کەلارکەلار لەلایەن دووکەسی نەناسراوەوە تەقەلەدوکاندارێک کرا بەناوی (هەردی جەمال قادر) لەدایکبووی
1991 پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[2]
- ئەم شەو لە گەڕەکی گردی جۆگە لەنزیک پارکی دایک لە سلێمانی دوو تەرم دۆزرانەوە کە خوشک و برایەک بوون و لە ماڵێکدا دەژین.[3]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون، چاکبوونەوە و گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ڕاگەیەندراوەکەش
1958 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 104 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا.[3]
- تەقینەوەیەک دوو ئۆتۆمبێلی
سوپای پاسدارانسوپای پاسدارانی لە شاری زاهیدانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران کردە ئامانج، بەهۆیەوە فەرماندەیەکی سوپای پاسداران بریندار بوو.[3]
- نەمسا هۆشداری دایە تورکیا لە بارەی گواستنەوەی توندوتیژییەکانی دژ بە کورد بۆ نەمسا و به و هۆیەوە گرژی لە نێوان هەردوو وڵات هاتووەتە ئاراوە.[3]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانیدا بە لابردنی سەرجەم وێنەکانی
خومەینیخومەینی و خامەنەیی و
قاسم سلێمانیقاسم سلێمانی لە سەرانسەری عێراق.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi