شارەدێی دیانا، سەر بە شارۆچکەی سۆرانە له ( 22) گوند پێکهاتوه و ڕێژەی دانیشتوانی(57066) کەسن. ڕووبەری گشتی (166) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە یەکەی ئیداریە سەر شارۆچکەی سۆرانە بەدووری (3) کیلۆ مەتر لەسەنتەری قەزا (36) کیلۆمەتر لەناحیەی سیدەکان وە (20)کیلۆمەتر لەناحیەی خەلیفان و (106) کیلۆمەتر لەناوەندی پارێزگای هەولێرە وە دوورە.
دوای دامەزراندنەوەی شارەدێیە لە ساڵی 1991 (8) بەرێوەبەر کاریان لەم شارەدێیە کردووە.
لە میانەی حوکمڕانی (عبدالکریم قاسم) لەسالی 1961 بەنوسراوی ژمارە (15) کراوەبە سارەدێ کە ئەوکات سەربە شاارۆچکەی ڕواندز بووە.
زیاتر لە(45) گوند سەر بەو شارەدێیەوەبوون تادوای ڕاپەڕینەکەی 1991 کەژمارەیک لەوگوندانە گوێزراونەوە سەر قەزای مێرگەسوور.چونکە لە سنووری قەزاکەبوون وە ئێستا (22) گوند سەربە دیانایە وەلە سالی 1986 -1987 ئەم یەکەی ئیداریە هەلوەشایەوە لەلایەن ڕژێمی بەعس لەبەرچەند هۆکارێکی سیاسی و دوای سەرهەڵدانەکەی 1991 دامەزرایەوە.
هەلکەوتەی جوگرافی ناحیەی دیانا:-
یەکەی ئیداری دیانا هاوسنورە لەگەل هەریەکە لەشارەدێیەکانی سیدەکان لەباکوور ناحیەی خەلیفان لەباشوور و شارەدێی سمیلان لەرۆژهەلات و شارەدێی مەزنێ لەر ۆژئاوا هەروەها هاوسنورە لەگەل هەردوو شارۆچکەی سۆران لەباشوور شارۆچکەی ڕواندوز لەباشووری ڕۆژهەلات.
شارەدێی دیانا دەڤەرێکی دەشتایی یە وەبەشی هەرەزۆری ڕەخساوە بۆ کشتوکال بەلام لەو دوایەدا ئەم زەویانە ڕووبەری زۆریان کومەلگاو بینایی حکومی لەسەر دروست کراون هەندێکیان کراون بەکارگە لەلایەن کومپانیاکان وەئەوەی ماوە سوودی لێ وەردەگیرێ بۆبەروبومی کشتوکالی بەتایبەتی لەگوندەکانی دەوروبەر چونکە کەش و هەوای ئەو دەڤەرە زۆر لەبارە ڕێژەی باران بارینی سالانەی دەگاتە 650 تا 700 ملم ئەگەر ووشکەسالی نەبێت ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کەئەم دەڤەرە بەچیا سەرکەشەکانی کورەک و هەندرێن و حسن بگ و زوزک و برادوست و گورەزو دەورەدراوە کاریگەری تەوای کردووتە سەر بواری کەش و هەوایەکی لەبار بۆهەموو جۆرە بەرهەمێکی کشتوکالی زستانەو هاوینە.
-پێکهاتەی ئاینی دانیشتوان لە 98% موسلمان وەنزیکەی 2% مەسیحی کەبەدرێژای دەیان ساڵ بەئارامی وئاسودەیی ژیان بەسەردەبەن لەناوەندی دیانا وەبەشێک لەبرا مەسیحیەکان لەگوندی هاودیان دەژین ئەمەو کۆمەلێک عەشیرەت لەو دەڤەرە دا نیشتەجێن کەرژێمی بەعس کاریگەری ڕاستەو خۆی هەبووە لەوبارەیەوە ئەمەش بەراگواستنەوەی گوندە سنوریەکان بۆکۆمەلگای دیانا ی زۆرەملێ کەکاتی خۆی (1000) خانووی درووست کرد بۆئەم مەبەستە لەمانە عەشیرەتی (بارزان – بالەک- برادۆست – گەردی – موهاجر).
رێژەی پیاو 52% وەرێژەی ئافرەت 48% بەلام ڕێژەی مندال 46% لەسنور شارەدێی دیانا.