- دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان فەرمانی دووبارە دەستگیرکردنەوەی بۆ مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تۆمەتبارێکی دیکە لە دۆسیەی کوژرانی کاوە گەرمیانی دەرکرد.
- بۆ ڕۆژی دووەم فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، دژی دواکەوتنی مووچەکانیان مانگرتنیان ڕاگەیاند و ڕێگای سەرەکی بەردەم سەرۆکایەتیەکەیان داخست و بۆ ماوەیەک هاتوچۆی ئۆتۆمبێل پەکی کەوت.
- ئەمشەو لە گەڕەکی عەسکەری شاری کەرکووک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ڤیکترا تەقیەوە، بەهۆیەوە 13 کەس برینداربوون و لە گوندی بەشیریش نۆ بۆمب پوچەڵکرانەوە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 9,443 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!