- کاتژمێر 01:30ی شەوی ڕابردوو پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر گەڕەکی یەشیلدەری شاری گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ و لە ئەنجامی هێرشەکەدا مێرمنداڵێکی 17 ساڵان بەناوی ئادام سەڤینچ گیانی لەدەستدا.
- دوێنێ شەو نزیک کاتژمێر 1ی شەو لە شارەدێی دەرکار سەر بە شارۆچکەی زاخو لە لایەن هێزێکی دەمامکدارەوە پەلاماری چالاکوانێکی گەنجان وهاوسەرەکەی دەدرێت.مێڤان بەروشکی ئەندامی ڕێکخراوی هەڤپەرژراندنا جڤاکی، کە هاوکات یاریزانی کونفویە، لە مالەکەی خۆیدا لەلایەن 4 کەسی دەمامکدار و پێلاو عەسکەری پەلاماردەدرێت وبە داری کارەبایی لە خوی دەدرێت و لە کاتی هەولی هاوسەرەکەی بو ڕزگار کردنی مێڤان خیزانەکەشی پەلاماردەدرێت وبریندار دەکرێت.
- لە ئەنجامی خۆپیشاندانێک لە #قەڵادزێ#، توندوتیژیی لێدەکەوێتەوە و لە بارەگایەکی پارتییەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرێت و گەنجێکی 21 ساڵە بەناوی محەمەد ڕەسوڵ عەلی گیان لەدەستدەدات و 4 کەسی تریش برینداردەبن کە یەکێکیان سەرۆکی پۆلیسی قەڵادزێیە. پاشان بۆ جارێکی تر ناوچەی پارتی تەقەی لە خۆپیشاندەران کردەوە و کەسێکی تر بەناوی محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد گیانی لەدەستدا و ژمارەی بریندارانیش گەییشتە 18 کەس،
- لە شارەدێیەکانی سەنگەسەر و ژاراوەش وەک پاڵپشتی بۆ خۆپیشاندەرانی قەڵادزێ خۆپیشاندان کرا.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 15,677 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!