- ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەک فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەشتی #کافێ#-ی سەر بە هەرێمی #گارە#ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا-یان بۆردوومان کرد.
- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەرماڵی هاوڵاتیان لە #دێرسیم# و 10 کەسیان دەستگیرکرد، کە #پێرێ چەتینکایا#، هاوسەرۆکی شارەوانی دێڕسیمیش لەناویاندا بوو.
- لە شارەدێی #کەڵەکچی#، بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی ئۆکسجینەوە لە بینایەیەکی نیوە دروستکراودا کرێکارێکی گەنج گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
- لە شاری #هەولێر# لە شەقامی شۆڕش ئاگر لە کۆگایەکی بازرگانی کەوتەوە و پاشان ئاگرەکە پەرەی سەند و سێ کۆگای دیکەش گڕیان گرت.[1]
- پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازاڕی سورچیانی شاری هەولێر گەنجێک بە فیشەک برایەکی خۆی و هاوڕێی براکەی کوشتووە و دواتریش ڕایکردووە.[2]
- #بەختیار میعماری#، زیندانی سیاسی کورد کە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ڕژێمی ئێرانەوە بە سێدارە سزادرابوو لە زیندان ئازادکرا.
- هەندێک لە کوردەکانی ئەمریکا ناڕەزاییان بەرامبەر سەردانی ئەردۆگان بۆ واشەنگتۆن دەربڕی و لە ئەنجامدا پاسەوانەکانی ئەردۆگان هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران و چەند کەسێکیان بریندارکرد.
- ڕۆژنامەوانی بەناوبانگی جیهانی کاترین فلیپ لە ذ تایمس نوسویەتی، لە لەندەن لە دوای کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ێلدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە ئێمەی گوت: شەرڤانانی کورد مرۆڤ نین.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 15,071 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!