- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک کچێکی خوێندکاری تەمەن 14 ساڵ بە هۆی وەرگرتنی نمرەکانی دەرنەچوونی لە ژوورێکی ماڵەکەی خۆیاندا خۆی دەخنکێنێت و کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت، سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت، لە دوو وانە دەرنەچووە.
- ئازادکردنی گردە سپی لەلایەن شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل، بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان و باس و خواسی میدیا جیهانییەکان.
- فراکسیۆنە ئیسلامییەکان (یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان) بۆ جاری دووەم لەکاتی خستنە دەنگدانی چەند مادەەیەکی پڕۆژەیاسای قەرزی دەرەکی، دانیشتنی پەرلەمانیان جێهێشت.
- چەکدارانی داعش لە بەرامبەر شکانی هێزەکانیان لە گرێسپی و کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی بورکانی فورات، دانیان بەوە دانا کە چەکدارەکانیان لەشارەکە کشاونەتەوە.
- ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەسەر ڕێگای دەربەندیخان –سلێمانی لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و بەوهۆیەوە تونێلەکە داخرا و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بریندارە.
- لیژنە باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی جەنگدان وەکو ئەوە وایە لە سەفەردا بن، بگرە زیاتر لەوەش، بەتایبەتی لەو دۆخە گەرمەی تێیکەوتوونە، کەواتە بۆیان هەیە بە ڕۆژوو نەبن و دوایی قەزای بکەنەوە.
- ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا (کۆنگرێس) پـرۆژە بڕیارێـکی پەسەند نەکرد کە ڕێگەی بە ئۆباما دەدا ڕاستەوخۆ هێزەکانی پـێشـمەرگە کۆمەک و پـڕچەک بکات بەبێ ئەوەی مۆڵەت لە حکومەتی ناوەندی عیراق وەربگرێت.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 14,078 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!