بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە شاری #سلێمانی# لە گەڕەکی کازیوە (15) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی دیکەش بریندارن، تەقینەوەکە لە ماڵیک بووە بەپێی زانیارییەکان لەو ماڵەی تەقینەوەکەی تێیدا ڕوویداوە ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی تێدا ئەنجامدراوە و بەهۆکاری تەقینەوەکەش سێ خانوو ڕووخاوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند
یەک تەرم گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار و ئەویش دەگەڕێندرێتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندارەکانیش بەگشتیی لەژێر چارەسەردان.
گوتیشی: بەهۆی تەقینی بتڵی غازی سیستمی شۆڤاژ ڕووداوەکە ڕوویداوە.
هەروەها گوتی: هەرچی پێویست بێت بۆ بریندارەکان کراوە.
ڕوونیکردەوە، بەشێک لە بریندارەکان برینی سووتاوییان هەیە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا وتەبێژی تەندرووستی، ڕایگەیاند، 11 بریندار لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر وەردەگرن.
گوتیشی: 15 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها گوتی: بریندارەکان یەکێکیان نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و سیانیشیان ڕەوشی تەندرووستیان ناجێگیرە.
ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکانی تەندرووستی لە شوێنی ڕووداوەکەن، لە کاتی دەرهێنانی هەر هاووڵاتییەکی دیکە بە زووترین کات چارەسەری بۆ دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=445948&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی چرکە ساتی تەقینەوەکەی گەرەکی کازیوەی شاری سلێمانی 17-11-2022=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=445948&document=0002.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی یەکەم پەیامی ڤیدیۆیی حاجی مەزهەری سیرێ لە نەخۆشخانەوە، حاجی مەزهەر خاوەنی ئەو خانووە بوو کە لە سلێمانی تەقییەوە=KTML_Link_External_End=
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,659 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!