باکووری کوردستان
- سیاسەتمەداری کورد
ئەحمەد تورکئەحمەد تورک، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ قڕکردنی سیاسی، سزای 'قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات' بەسەری سەپێنرا.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چەند ڕۆژێکە، بەشێکی گەورە لە دارستانەکانی دەڕنەی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای
کرماشانکرماشان لە ئاگردا دەسوتێن. ژینگەپارێزانی ناوچەکە لێدوانی قائیمقامی ناوچەکە لەبارەی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بە درۆ دەخەنەوە.[1]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، سێ جار ناوەندی گوندی (ڕەژووکەریان) لە بناری
قەندیلقەندیل بۆردوومان کرد.[1]
فڕۆکەکانی تورک قەندیلیان بۆردومان کرد
- ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ئاشکرایکرد، تێکڕای مردن بە ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا لە ناو توشبووانی ڤایرۆسەکە لە سنووری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی 5٪ ی تێپەڕاندووە و یەکسانە بە دوو ئەوەندەی مردن لەناوچەکانی دیکەی عێراق.
[4]
- لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی
دینارتەدینارتەی سەر بە شارۆچکەی
ئاکرێئاکرێ، تەرمی پیاوێک دۆزراوەتەوە کە ناسنامەی دیارنییە و جلی سەربازی لەبەردایە.
[2]
- پارێزەری دۆسیەی هێرشکردنە سەر
ئاسۆس هەردیئاسۆس هەردی ڕایگەیاند پاش تێپەڕینی 9 ساڵ بەسەر هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی و 15 دانیشتنی دادگای دادبینی سەبارەت بەو کەیسە، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی کەیسی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی بەراگیراوی هێنرایە بەردەم دادگا، کە ئەفسەرێکی پلە باڵای هێزەکانی (70)یە.
[5]
-
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە هەنگاوێکی دیکە چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 20 کۆمپانیا دەداتە دادگا.[4]
- لەسەر دۆسیەی کوشتنی دوو خوشکەکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون کە هەر سەرجەمیان مامی دوو کچە کوژراوەکەن و بەشدار تاوانەکە یان شاردنەوەی تەرمەکانیان کردوە.
[3]
- پیاوێکی بەتەمەن و هاوژینەکەی لە گوندی چاڵەڕەشی سنووری شارۆچکەی
بازیانبازیان شێرێکیان بینیوە، پیاوەکە دەڵێت، شێرێکی ڕەنگ سوور و پتەو بوو و کلکیشی هەڵگەڕاندبووەوە.[2]
- دەستەی دەسپاکی عیراق دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی نەینەوای ڕاگەیاند کە پێشتر بەهۆی گەندەڵی و ئیتخلاسەوە بۆ
هەولێرهەولێر هەڵهاتبوو.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، کەمپی عەین عیسا، ڕێگای ئێم 4 و گوندی سەیدای ڕۆژئاوای ناوچەکە بۆردومان دەکەن.[1]
- سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە
گرێ سپیگرێ سپی لە نزیک ڕێگای ئێم – 4 هاووڵاتییەکی تەمەن 36 ساڵیان بە ناوی محەمەد خەلەف سولەیمان کوشت. ئەو هاووڵاتییە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید عومەر عەلوش، بەڵام بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.[1]
- وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی سوید نامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان دەگەیەننە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەوەش لەمیانی ئەو کۆبوونەوەیەدا هات کە ئەمڕۆ لەنێوان وەفدێکی دەرەوەی سویدو
هەسەدەهەسەدە ئەنجامدرا کە بەسەردانێکی ڕەسمی هاتبوونە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەو بارەیەشەوە، فەرماندەیەکی هەسەدە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و جەختیکردەوە حکومەتی سوید لەهەوڵی ئەوەدایە لە هەموو ئاستەکانی سیاسی و سەربازی و مرۆیی پشتیوانی زیاتر پێشکەشی هەسەدە و خۆبەڕێوەبەری بکات.[3]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەردەوام لە میانی پەیوەندیکردنەکانیدا لەگەڵ ئەنقەرە پرسی بەشداری بەکرێگراوانی لیبیایی و سووریایی لە شەڕی ناوچەی قەرەباخ دەورووژێنێت.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie van de gebeurtenissen