پۆلیسی تورکییە بەڕێز ئەحمەد تورک یان بریندار کرد!
هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دێمۆکڕاسی سەڵاحەدینی دەمیر تاش لە حیسابی تویترەکەی دا خەبەری بریندار بوونی بەڕێز تورک ی بڵاو کردووەتەوە دەنووسێ:" ئاکەپە هار بووە، لە گەڵ بەڕێز ئەحمەد تورک لە وانەوە بەرەو باتمان وەڕێ کەوتین. بەو هێرشەی کە ئاکەپەی ڕەفتارفاشیست و ئیدریس نەعیم (وەزیری کاروباری نێوی خۆی تورکییەیە) کردی
انە سەر بەڕێز تورک هار بوونی خۆیان نیشان دا. میدیا دەڵێن گاز تەئسیری لە سەڵامەتی وی کردووە. ڕاستی ئەوەیە دوای ئەوەی ئوتوبۆسەکە گازباران کرا بە 15 پۆلیسان لە بەڕێز تورکیان دا. ئەو کە دڵی بە باتری کار دەکا لە لایەن ئەندامانی پارتیمانەوە گەیێندرا نەخۆشخانە، لە بەر تەئسیری گازی زۆری پشووبڕ و لێدان لە سەروچاوی بە مستەکوڵە بریندار بوو و ئێستا بەڕێز ئەحمەد تورک لە نەخۆشخانەی دونیای شاری باتمان لە ژێر تەداوی دایه.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,273 keer bekeken