ناو: عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندی
نازناو: هەژار موکریانی
ڕێکەوتی لە دایکبوون: 05-04-1921
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: 21-02-1991
شوێنی کۆچی دوایی: کەرەج
ژیاننامە
ناوی عەبدولڕەحمانی
شەرەفکەندیشەرەفکەندییە و لە ڕێکەوتی
05-04-192105-04-1921 لەدایکبووە لە شاری
مەهابادمەهاباد خوێندوویەتی و هەڵسووڕاوێکی چالاکی کۆماری دیموکراتی مەهاباد بەسەرۆکایەتی
پێشەوا قازیپێشەوا قازی محەمەد لە 1946-01-22 بووه.
پاش ڕووخانی کۆمار لە ساڵی 1947دا چووەتە شاری
سلێمانیسلێمانی و پاشان لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە و بۆ پایزی
1948 بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی کەتووشی سیل بوو، دەچێتە لوبنان لە ڕێکەوتی 23-11-1948 تا 13-11-1950 و ساڵی
1950 گەڕاوەتەوە بەغدا.
لە هاوینی ساڵی
1956 تا
1958 لە کوردستانی ژێردەستی سووریادا دەمێنێتەوە. لە مارتی 1963دا چووەتە ڕیزی شۆڕش و نزیکی بارزانی بووە.
هاوینی
1964 گەڕاوەتەوە بەغدا. ساڵی
1966 دیسانەوە دەچێتەوە پاڵ شۆڕش.
کاتێکیش کە ڕێککەوتتنامەی
11ی ئازار11ی ئازاری
1970 لەنێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و میری ئێراق مۆرکرا، ناردرا بۆ بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کەتازە لە
10-02-197010-02-1970 دا دامەزرا بوو، لە کۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر هەڵبژێردرا و لە هەمان کاتیشدا کرا بەئەندام لە
کۆڕی زانیاری کوردکۆڕی زانیاری کورد و توانی لە ساڵی 1972دا پەرتووکی
شەرەفنامەشەرەفنامەی شەرفخانی بەتلیسی لە زمانی فارسییەوە بکاتە کوردی و لە چاپخانەیەکی شاری نەجەف لەسەر ئەرکی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات.
بەرهەمە بڵاوکاوەکانی
1-دیوانی هەژار
بۆ کوردستانبۆ کوردستان -1965
2-
کۆشکی بلوورینکۆشکی بلوورین. -لە ساڵی
1957 لە شام چاپیکردووه
3-هۆزی لەبیرکراوی گاوان -لە عەرەبییەوە کردوویەتییە کوردی و لە نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواده
4-دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری، دەق و مانا لێکدانەوه
5-فەرەنگی
هەنبانە بۆرینەهەنبانە بۆرینە، کوردی -کوردی -فارسی لە ساڵی
1995 چاپکراوه
6-پەرتووکی چێشتی مجێوەر -ئەمەیان یادداشتەکانی خۆیەتی
7-
قورئانی پیرۆز؛ وەرگێڕانی هەژارقورئانی پیرۆز؛ وەرگێڕانی هەژار
8-وەرگێڕانی قانون در طب لە عەرەبییەوە بۆ فارسی
9-مەم و زین
وەرگێڕانی دیکەی مامۆستا هەژار وەرگێڕانی آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی لە عربی بۆ فارسی، تاریخ سلێمانیة، ئاڵە کۆک، (برگ سبز) ، مەم و زین لە کرمانجییەوە بۆ سۆرانی، شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسی بە کوردی، چوارینەکانی خەییام (وەرگێڕانی چوارینەکانی عومەر خەییام) ، مێژووی ئەردەڵان (تاریخ خاندان اردلان) ، یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ برانەوە دایه، باوه، کێ خراوه؟.
لە ڕێکەوتی
21-02-199121-02-1991 لە تەمەنی هەفتا ساڵیدا کۆچی کردووە و لە شاری مەهاباد نێژراوە.
[1][2][3]