ناو: ئیسماعیل
نازناو: سمایل سەردەشتی
ساڵی لەدایکبوون: 1977
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #01-08-2008#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سەردەشت#
شوێنی کۆچی دوایی: سەر ڕێگای گوندی #بانوەقەل#ی شارەدێی #سەنگەسەر#.
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1977 لە شاری سەردەشت لەدایکبووە، ساڵی 1997 دەستی بەکاری گۆرانی وتن کردووە، خاوەنی چەندین بەرهەمە.
لە دوای ساڵی 2001 بەهۆی دەستگیرکردنی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، ڕوودەکاتە باشووری کوردستان. هونەرمەند ماوەیەک لە شاری #هەولێر# ژیانی بەسەر بردووە، بەم دواییەش لە شارۆچکەی ڕانیە.
ڕۆژی هەینی 01-08-2008 لەسەر ڕێگای (بانوەقەڵ)ی سنووری شارەدێی سەنگەسەر، لە ئەنجامی ڕووداوێکی ئوتۆمبیلدا بریندار دەبێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ڕانیە گیان لەدەستدەدات. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 17,886 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!