لە 21-05-1922 لە گوندی تافانی ناوچەی قەراخ هاتۆتەدنیاوە.
ساڵی 1967 لەلایەن دەسەڵاتدارانی (دەوڵەتی کۆلۆنیالی ئێراق) و بەبیانوی ئەوەی کەبەئامێری بێتەل هاوکاری شۆڕش دەکات، دەگیرێت و ماڵەکەی دەپشکنن و حەوشەی ماڵەکەی هەڵدەکەنن، بۆ بێتەلەکە دەگەڕێن، پاشان ڕەوانەی (هەیئەی #کەرکووک#) ی دەکەن و بۆ ماوی (شەش) مانگ دەنگوباسی نامێنی و بێسەر و شوێن دەکرێت. پاش ئەوە بەردەرێت و چەند جارێکی تریش لەسەر کوردایەتی دەگیرێت. لەم ساڵانەی دووایشدا دەستەڵاتدارانی دەوڵەتی ئێراقی داگیرکار کاسێتەکانی لە تۆمارگە و بازاڕدا یاساخ دەکەن و ناهێڵن بفرۆشرێن. فەریق مرۆڤێکی کارکەر و لەش سووک بووە، ساڵی 1954 بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەی، لە (پردی عەلافان) لە دەرەوەی #سلێمانی#، چایخانەیەک دەکاتەوە و کاری چایچێتی دەکات. لە ساڵانی هەفتاکاندا، ماستاو دەفرۆشت، یان بەخۆی و جەزۆ قاوەکەیەوە لە ناوبازاڕ قاوەی دەفرۆشت.
لە 18-06-1987 دڵە گەورەکەی هونەرمەند فەریقە کوێر بەمەرگێکی کوتوپڕ لە لێدان کەوت. لە #گردی سەیوان# بەخاک سپێردرا. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 20,780 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!