مەحمود جەودەت کوڕی ئەحمەد جەودەت-ی مەحمود ئاغای مستەفا ئاغایە، بە ڕەگەز دەچێتەوە سەر هۆزی (زەنگنە) ، ساڵی 1889 لەدایکبووە، حەسەن ئاغای دەوڵەت کە مامی بووە پێیگەیاندووە، قوتابخانەی (ڕوشدییەی) سوپایی تەواوکردووە، ساڵی 1907 چووەتە (ئەستەمبوڵ) لەوێ قوتابخانەی (سوپای سوڵتانی) بۆ چوار ساڵ خوێندووە و بووە بە ئەفسەر.
لە جەنگی جیهانی یەکەمدا بەشداریکردووە، لە کاتی حوکمڕانی #شێخ مەحمود#ی نەمردا دەگەڕێتەوە (#سلێمانی#) و پلەیەکی بەرزی لە لەشکردا پێدەبەخشرێت، دواتر دەچێتە نێو سوپای ئێراقەوە.
هەر لەو کاتەوە دەستدەکات بە نووسینو هۆنراوە دانان، بەرهەمەکانی لە (ڕۆژنامەی ئومێدی ئیستقلال) و (پێشکەوتن) و گۆڤاری (#زاری کرمانجی#) دا بڵاو کردووەتەوه.
زۆر نووسینی لەفەرەنسییەوە گۆڕیوەتە سەر زمانی کوردی و لەچاپیداوە.
مەحمود جەودەت ڕووناکبیرێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە، دۆستایەتی لەگەڵ ژەنەراڵ #بەکر سدقی# دا هەبووە، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ (سمایل ئاغای سمکۆ) دا هەبووە.
جێی داخە لەمشتومڕێکدا لەگەڵ لێپرسراوێکی بەڕێوەبەرێتی خانەنشین، مەحمود جەودەت ئەو لێپرسراوە ئەکوژێت و لە ئاکامدا بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا دەدرێت، ڕۆژی 1937-11-20 لەسێدارە دەدرێت و تەرمەکەی دەگوێزرێتەوە شاری سلێمانی و لە #گردی سەیوان# دەنێژرێت.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 459,370 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!