لە دێی دوریسان سەربە شاری
پاوەپاوە ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1951دا (1330 هەتاوی) هاتۆتە جیهان.
خوێندنە سەرەتایییەکانی لە شاری پاوە تەواوکردووە. پاشان لای زانا بەناوبانگەکانی کوردستان دەستی کردووە بە خوێندنی زانستە شەرعییەکان، تا لە کۆتایی دا ئیجازەنامەی عیلمی وەرگرتووە. ساڵی
1979 (1357 هەتاوی) هاوسەرگیری کردووە و چوار کچی لە پاش خۆی بەجێ هێشتووە.
ناسر سوبحانی لە ڕێی پەرتووک و گۆڤار ئیسلامییەکانەوە ئاشنا بووە بە بزاڤە ئیسلامییە جیهانییەکان. پاشان لە ڕێی چەند مامۆستایەکی ئێراقییەوە ئاشنایی لەگەڵ کۆمەڵی برایانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسەڵاحی ئێران پەیدا کردووە؛ لە ساڵی 1980دا (1359) پەیمانی سەربازێتی کۆمەڵی برایانی داوە.
ناسر سوبحانی لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە دەستگیرکرا و لەسێدارەدرا.
بەرهەمەکانی:
پەرتووکی (مجموعة الفتاوی) کە گرنگترین بۆچوونەکانیی خۆی تێدایە دەربارەی زۆربەی مەسەلە هاوچەرخەکان.
پەرتووکی (الولایة والإمامة) کە تۆژینەوەی سیستمی سیاسی ئیسلامە و هەر خۆی بە عەرەبی و فارسی دایناوە.
نامیلکەیەک دەربارەی (عەقیدە لە قورئاندا) کە تەواوی نەکرد.
کوورتەی پەرتووکی (اﻹعتصام)ی پێشەوا شاتبی.
کوورتەی پەرتووکی (مختصر مدارج السالکین).
پەرتووکێک بە ناوی (مذکرة فی علوم الحدیﺚ) کە بۆ مامۆستا یۆسف قەرزاوی نووسیوە و چەند سەرنجێکی تێدایە دەربارەی زانستی (حەدیﺚ) بە مەبەستی سوودگەیاندن بە پڕۆژەی (مجمع السنة النبوی) کە دکتۆر قەرزاوی سەرۆکییەتی.