لەدایکبووی 1975 لە پارێزگای #دێرسم# گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە. لە 1992ەوە دانیشتووی ئەستەمبوڵە و لەوێ مۆسیقای خوێندووە. یەکەم ئەلبۆمی لە ساڵی 2002 بڵاوکردووەتەوە. بەهۆی گۆرانیی کەچا کوردان زۆر ناسرا. ئەم گۆرانییە لەلایەن دادگایەکی تورکیا بۆ ماوەیەک قەدەغە کرابوو. گۆرانییەکانی بە شێوەزاری کورمانجی و تورکییە؛ بە شێوەزاری کرمانجی ناوەڕاستیش سترانی هەیە.
ئەلبۆمەکان
ئەلبۆمەکانی خۆی:
کەچا کوردان (2004)
نووپەل (2005)
ڕەوەند (2010)
هاوکاری لەگەڵ هونەرمەندانی تر:
سایر (2002)
باهار، لەگەڵ Kardeş Türküler (2005)
مراز، لەگەڵ Mikail Aslan (2005)
Güldünya Şarkıları (2008)
وەک زۆر لە ئافرەتانی باکووری کوردستان بە دەنگ و توانا هونەرییەکانی خۆیەوە توانیویەتی خزمەتێکی زۆر بە هونەری کوردی بکات و لە بواری گۆرانیوتندا شوێن پێی خۆی دیاری بکات. ئاینۆر جگە لە گۆرانیی شۆڕشگێڕی لە هەر بۆنە و یادێکدا ئامادە بووبێت ئەوا ژمارەیەک گۆرانی فۆلکلۆر و ڕەسەنی کوردی پێشکەش بە ئامادەبووان کردووە کە گیانی ڕەسەنایەتی و خۆشەویستی بۆ هونەری ڕەسەنی کوردی بەئاشکرا پێوە دیارە، ئەو بەئاشکرا دەڵێت: پێویستە هونەرمەندی کورد بە هیچ شێوەیەک فۆلکلۆر و ڕەسەنایەتیی هونەریی خۆی لە بیر نەکات.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,548 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!