- تا 19-06: ڕوودانی کارەساتی هەکاری لە باکووری.ک، لە نێوان پێشمەرگەکانی یەکێتی و پارتیدا، کە خەڵکی هۆزەکانی باکوور یارمەتیی پارتییاندەدا، لەو شەڕانەدا سەدان پێشمەرگە شەهیدبوون و زۆریشیان لێ بەدیلگیرا، ئەمانە نێوی هەندێک لەو شەهیدانەن عەلی عەسکەری، د. خالید،.... نزیکەی 8 پێشمەرگە بەسەلامەتی گەیشتنەوە ناوچەکانی سلێمانی لەوانە (حەمەی حاجی مەحمود، جەمالی عەلی باپیر و ڕەفیق پارەزانی).
- دەستپێکردنی ڕاگوێزانی گوندەکانی پێشتێنەی سنووریی نێوان ئێران و ئێڕاق و تورکیا لەلایەن داگیرکەری عەرەبی ئێراق بە درێژایی 20 کم.
- لە سێدارەدانی جەعفەر ئەسوەد، حوسەین عەبدولڕەحمان، جەواد کەریم و کەمال واحید لە شاری موسڵ، ئەمانە ئەو 4 پێشمەرگەیە بوون کە لە شەڕی ڕۆژی 08-03دا بەدیل گیران.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie van de gebeurtenissen
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 18,942 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!