مستەفا مەولوودی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی، بە سکرتێری گشتيی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی مستەفا مەولوودی دوای دەستلەکارکێشانەوەی خالید عەزیزی دێت لە پۆستی سکرتێری گشتیی حدک.
مستەفا مەولوودی پێشتر جێگری سکرتێری گشتیی حدک بوو.
مستەفا مەولوودی کێیە؟
– لە دایکبووی گوندی ماسوێ لەنێوان مەهاباد و نەغدەیە.
– ساڵی 1979 بووەتە پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات.
– بڕوانامەی یاسای لە زانکۆی کۆیە وەرگرتووە.
– لە کۆنگرەی حەوت بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دیموکرات.
– لە کۆنگرەی 12 بووەتە ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکرات.
– لە کۆنگرەی 14 بووەتە جێگری سکرتێری گشتی حدک.
– لە 15-1-2017 بە سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,956 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!