یەک لە ئەرشیڤوانە بەناوبانگەکانی شاری #سلێمانی# بوو. خاوەنی چەندین پەرتووکە لەسەر مێژووی سلێمانی، ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی ڕەشە ناسراو بە ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە لە #25-01-1936# لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی #مەڵکەندی# لە #پیرمەسوور# لەدایک بووە، لە ساڵی 1944 چووەتە بەر خوێندن، دواتر لەبەر بارودۆخی سیاسی تا ساڵی 1954 تا قۆناغی سێی ناوەندی خوێندووە دواتر لەپەیمانگەی حساباتی بەغدا خوێندنی تەواوکردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/34564/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی ڕەشە=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/34564/0003.JPG=KTML_Photo_End=
هەر لە سەرەتای لاوێتییەوە تێکەڵ بەسیاسەت بووە و زۆربەی ژیانی بۆ تەرخان کردووە ساڵی 1956 ئەرکی بەڕێوەبردنی سینەما ڕەشیدی گرتۆتە ئەستۆ کەموڵکی خۆیان بووە، لەبەهاری 1959 بەپیلانێک تۆمەتی سیاسی دراوەتە پاڵ و 45 ڕۆژ بەندکراوە و لە 8ی شوباتی 1963 دووبارە 4 مانگ زیندانی کراوە.
ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە، خولیای کۆکردنەوە و پاراستنی کلتور و مێژووی شاری سلێمانی بووە ئێستا خاوەنی گەنجینەیەی گرنگ و مێژووی ئەم شارەیە، ساڵی 1976 توانی هەرچی نازناو (لەقەب) هەیە لەکۆنەوە تا سەرەتای شەستەکان ژن و پیاو بەجیا بنووسێتەوە و کۆبکاتەوە و بیپارێزێت.
ساڵی 1980 دەستی کرد بەکۆکردنەوەی زانیاری مێژوویی لەسەر سلێمانی، ساڵی 1984 بەرگی یەک و دووی لێ چاپ دا.
ساڵی 2000 پەرتووکی #شەوچەرەی شار#ی چاپ کرد.
پەرتووکی ئەلبوومی شاری سلێمانی ئامادەکرد کە زیاتر لە 2000 وێنەی دەگمەن و بڵاونەکراوەی لەسەر سلێمانی کۆکردەوە.[1]
ڕۆژی #24-01-2019# بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 769,146 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!