ئامادەکردنی ڕەفیق ساڵح
لێکۆڵینەوەی سدیق ساڵح
سلێمانی - 2002
ڕۆژنامەی (ژیانەوە) ڕۆژنامەیەکی فەرمی حکومی بووە، سەرنووسەر و خاوەن ئیمتیازی ئەو ڕۆژنامەیە (پیرەمێرد) ی شاعیر بووە، هەفتەی جارێکیش بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژنامەی (ژیانەوە) ڕۆژنامەیەکی سیاسی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی بوو، دوای ئەوەی (پیرەمێرد) ی شاعیر لەبەغدا بوو، ڕۆژنامەی (ژیانەوە) ڕاگیراو شارەوانی سلێمانییش لەشوێنی ئەو ڕۆژنامەیەکی نوێی دەرکرد بەناوی (ژیان) هەر پیرەمێردی شاعیریش سەرنووسەری ڕۆژنامەی (ژیان) بووە، کە چەند ژمارەیەکی لێ دەرچوە.
ڕۆژنامەی ژیانەوە لە ساڵی (1918) دا، لە دوای هەڕەشە و گوڕەشەیەکی زۆری دەسەڵاتی پاشانشینی (ئێراق و بەریتانیا) ، یەکەم ژمارەی بڵاوکرایەوە، دوای بڵاوکردنەوەی (56) ژمارە لێی، ساڵی (1926) و لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، شارەوانی سلێمانی ناوی ڕۆژنامەکەی گۆڕی بۆ (ژیان) .
لە ساڵی (1932) دا، (حسێن نازم) کۆچی دوایی کرد، (پیرەمێرد) ڕاستەوخۆ کرا بەسەرۆکی بەڕێوەبردنی ڕۆژنامەی (ژیان) و هەر بەسەرپەرشتی ئەویش شێواز و بابەتەکانی ناو ڕۆژنامەی (ژیان) گۆڕدرا.
ساڵی (1934) پێرەمێردی شاعیر چاپخانەکەی شارەوانی بەکرێ دەگرێت و مافی ڕۆژنامەی (ژیان) دەگرێتە ئەستۆی خۆی و ئیدی وەک ڕۆژنامەیەکی (ئەهلی) سەربەخۆ دێتە ژیانی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، لە ساڵی (1937) نێوانی پێرمێردی شاعیر لەگەڵ کاربەدەستانی شاری سلێمانی تێکدەچێت، ئەویش بەهۆی ئاژاوەیی کابرایەکی تورکمان، ئیتر پێرەمێرد دەکرێتە (موتەسەریفی سلێمانی) و چاپخانەکەی شارەوانی واتە (بەلەدیە) ی سلێمانی لێ دەسەندرێتەوە، دواتر لەلایەن کاربەدەستانی شاری سلێمانییەوە چەند ژمارەیەک بەناوی (زبان) لەسەر وەزنی (ژیان) دەردەکرێت، هەر بۆ ئەوەی نەڵێن (ژیان) داخراوە.
لە ساڵی (1939) پیرەمێردی شاعیر دەچێت خانوەکەی دەخاتە ڕەهنی فەرمانگەی (ئیتمام) ەوە و ئیمتیازی ڕۆژنامەیەکی تازە بەناوی (ژین) ەوە وەردەگرێت، ئیدی ڕۆژنامەی (ژین) وەک یەکەم ڕۆژنامەی ئەهلی سەربەخۆ بووە کە تەمەنێکی دوورو درێژ چ لەلایەن (پیرەمێرد) و دواتر لەلایەن (گۆران) و دوای ئەویش لەلایەن خەڵکی ترەوە دەردەچوو.
Lees het boek: ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە (1 - 81) بەرگی 01
Aantal keer gedownload:
2,178 Wij willen graag alle schrijvers, vertalers en uitgevers het verzoek doen om ons te informeren waneer ze niet mee eens zijn dat hun boeken via Kurdipedia gedownload worden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 21,692 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!