ئەفسەرێکی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرای دەکات، لەماوەی دوو ساڵ و حەوت مانگی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 79 منداڵ بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
مولازمی یەک بەهمەن عەبدوڵڵا ئەفسەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماری ئه و منداڵانەی بڵاوکردووەتەوە کە لەماوەی دوو ساڵ و حەوت مانگی ڕابردودا بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو:
لە ساڵی 2013 لەکۆی 220 کەس کە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە 38 منداڵ هەبوون کە تەمەنیان لەنێوان 1 _ 14 ساڵان بووە.
لە ساڵی 2014 لەکۆی 140 کەس کە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە 23 منداڵ هەبوون.
لە حەوت مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا لەکۆی 134 کەس کە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە 18منداڵ هەبوون.
بەگوێرەی ئه و ئامارەش دەردەکەوێت له و ماوەیەدا 79 منداڵ بوونەتە قوربانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، زۆربەی قوربانییەکانیش لەرێگەی ڕۆیشتن یان هاتنەوە لە خوێندنگەکانیان تووشی ئه و ڕووداوانە بوون.
- 07-10-2015
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,358 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!