رووداو - هەولێر
گوتەبێژی #کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان# لەبارەی دیاریکردنی #ڕۆژی گشتپرسی# ڕایگەیاند لەگەڵ گشتپرسی و سەربەخۆی کوردستانین، بەڵام دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵ قسەی خۆمان دەبێت.
رێبوار حەمەد، گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند #ڕیفراندۆم# و سەربەخۆی مافێکی ڕەوا و سرووشتییە، بەڵام دەبێت بەپێی ڕێکارە یاساییەکانی و لە چوارچێوەی دامەزراوە شەرعییەکان و #پەرلەمانی کوردستان# بێت.
گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان گوتی ئێمە بۆ دەرەنجامی کۆبوونەوەی بارزانی و لایەنە سیاسییەکان قسەی خۆمان دەبێت و لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان باسی لێوەدەکەین.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە 7-6-2017، کۆبوونەوەی بارزانی و لایەنە سیاسییەکان ئەنجامدرا، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد.
دوا کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبەکانی باشووری کوردستان بڕیاردرا ڕۆژی 25-9-2017، گشتپرسی ئەنجام بدرێت. هەروەها بڕیاردرا لە کاتی خۆیدا مانگی (11-2017) هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,497 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!