2 نەخۆشخانەی #کرماشان# 210 میلیارد تمەن خەساریان بەرکەوتووە/ سکاڵا لەسەر بەڵێندەری نەخۆشخانە نوێکەی ئیسلام ئاوا تۆمار کراوە
بەشی کرماشان-جێگری بەڕێوەبەرایەتی و داراییی زانستگای پزیشکیی کرماشان وتی: نەخۆشخانەی #سەرپێڵ زەهاو# و نەخۆشخانە نوێکەی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا بەهۆی #بوومەلەرزە#کەی ئەم دواییەوە زیاتر لە 200 میلیارد تمەن خەساریان بەرکەوتووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوکتۆر قوباد محەمەدی لەوبارەیەوە وتی: بەداخەوە پاش بوومەلەرزەکە نەخۆشخانەی 96 قەرەوێڵەییی سەرپێڵ زەهاو لە بنەماوە خەساری بەرکەوتووە و چیتر بە کەڵکی بەکارهێنان نایێت ئەگەرچی لە ڕواڵەتدا لەسەدا 30 خەساری بەرکەوتووە.
محەمەدی ئاشکرای کرد: بەداخەوە لە بوومەلەرزەکەدا ستراکچەری نەخۆشخانە نوێکەی ئیسلام ئاوایش کە ئەمساڵ کرایەوە خەساری بەرکەوتووە و بە کەڵکی بەکارهێنان نایێت.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو زانستگای پزیشکیی کرماشان لە مەرجەعی داد سکاڵای دژ بە بەڵێندەری پڕۆژەکە تۆمار کردووە و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکەین.[1]
16-11-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,792 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!